کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ماكرۆن: مەترسییەكی گەورە بۆ فەرەنسا دوورخرایەوە

.

09:19 PM - 23/03/2019

ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا لەبارەی تێكشاندنی تەواوەتی تیرۆریستانی داعش لە سوریا ، لەسەر دەستی هێزەكانی سوریای دیموكرات و بە پشتیوانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە تویتەر نووسیوێتی ، پاش ئەوەی هێزەكانی سوریای دیموكرات دوا مۆڵگەی داعشیان لە سوریا ئازاد كرد ، مەترسییەكی گەورە بۆ فەرەنسا دوورخرایەوە ، ماكرۆن وتیشی بەڵام هەڕەشە هەر ماوە و خەباتی دژ بە گرووپە تیرۆریستەكان پێویستە بەردەوام بێت.
هاوكات فلۆرانس بارلی وەزیری بەرگری فەرەنسا لە تویتێكدا ئاماژەی بەوەدا، گرووپی تیرۆریستی داعش چیتر هیچ ناوچەیەكی بەدەستەوە نەماوە بەڵام لە ناویش نەچووە و مەترسییەكانی بەردەوامە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە