کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كارەكانی كۆنگرەی سۆسیال دیموكراتی سوید دەستیپێكرد

.

02:44 PM - 23/03/2019



پارتی سۆسیال دیموكراتی سویدی كۆنگرەیەكی نائاسایی بە ئامادەبوونی وەفدێكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بە سەرۆكایەتی سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییە گشتییەكانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و شاڵاو عەلی عەسكەری ئەندامی سەكردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و سەمیر ئەمین نوێنەری یەكێتی  نیشتیمانی كوردستان لە وڵاتی سوید  و پارتی گەلی دیموكرات و بزوتنەوەی فەتحی فەڵەستینی و حزبی تەكتولی تونسی و پارتی كرێكارانی بەریتانیا دەستپێكرد و بڕیارە لەدوو رۆژی كۆنگرەكەدا  گفتوگۆ لەسەر چەندین دۆسیەی پەیوەست بە ئاسایش و هەلی كار و ئامادەكاریی بۆ هەڵبژاردنەكانی ئەوروپا گفتوگۆ بكرێت.
هاوكات سەعدی ئەحمەد پیرە سەرۆكی وەفدی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە كۆنگرەی پارتی سۆسیال دیموكراتی سویدی ، ئاماژەی بە پەیوەندی دێرینی نێوان و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و پارتی سۆسیال دیموكراتی سویدی وەك دوو هێزی هەڵگری بیر و باوەڕی سۆسیال دیموكرات كرد كە ساڵەهایە لەسەر بنەمای هاوكاری و هەماهەنگی نێوان هەردوولا بنیاتنراوە ،  وتیشی لە پەیوەندییەكانمان بەردەوام دەبین بۆ سوود وەرگرتن لە ئەزموونی توانای پارتی سۆسیال دیموكراتی سویدی كە خاوەن ئەزموون و مێژوویەكی پڕ سەروەری خەباتی مەدەنی و دیموكراسییە لە ئەوروپادا خەریكە رێباز و بەرنامەكانی دەبێتە رێچكەیەكی سەركەوتوو بۆ هەموو ئەو پارتانەی كە باوەڕیان بە رێبازی سۆسیال دیموكرات هەیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە