کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مان یونایتد گرنگی بە بەرگریكارێكی رۆما دەدات

.

01:51 PM - 21/03/2019

 یانەی مانچستەریونایتدی ئینگلیزی بەردەوامە لەهەوڵەكانی بۆ بەهێزكردنی هیڵی بەرگری پێش دەستپێكردنی وەرزی داهاتوو و دوای شكستهێنانی لەئەنجامدانی گرێبەست لەو پێگەیە لەهاوینی رابردوو، هاوینی رابردوو مانچستەریونایتد هەوڵی زۆریدا گرێبەست لەگەڵ بەرگریكارێك ئیمزا بكات، بەڵام هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی هاری ماگوایری بەرگریكاری لیستەر سیتی و تۆبی ئاڵدیرفیریڵدی بەرگریكاری تۆتنهام شكستی هێنا، رۆژنامەی سەنی بەریتانی ئاشكرایكرد: مان یونایتد گرنگی بەگواستنەوەی كۆستاس مانۆلاسی یۆنانی و بەرگریكاری رۆمای ئیتاڵی دەدات، لەلایەكی ترەوە و بەپێی هەواڵێكی پێگەی كاڵچۆ میركاتۆ مانۆلاس داوای رۆیشتنی كردووە لەرۆما ئەگەر یانەكەی شكست بهێنێت لەزامنكردنی سەركەوتنی بۆ وەرزی داهاتوی چامپیۆنس لیگ، رۆما لەئێستادا پلەی پێنجەمی ریزبەندی كاڵچۆی گرتووە بەجیاوازی 4 خاڵ لەدوای میلانی چوارەم و 2 خاڵیش پێش ئەتڵانتای شەشەم و لازیۆی حەوتەمە ، گرێبەستی ئەو بەرگریكارە یۆنانیە لەگەڵ رۆما تا هاوینی ساڵی 2022 درێژەی هەیە و مەرجی هەڵوەشاندنەوەكەشی 31 ملیۆن و 500 هەزار پاوەندە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە