کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە نەورۆزدا خواست لەسەر گۆشتی سوور زیادیكردووە

.

06:30 PM - 20/03/2019

د.شاڵاو عارف لێپرسراوی بەشی ڤێتێرنەری لە كوشتارگەی سلێمانی رایگەیاند: بەهۆی نەمانی پاشەكەوتنی مووچە‌و جەژنی نەورۆزەوە، خواست لەسەر گۆشتی سوور زیادیكردووە‌و هاوتای ساڵانی پێش قەیرانی دارایی بووە.
د.شاڵاو عارف ڕاشیگەیاند: لە 4 رۆژی رابردوودا خواست لەسەر گۆشتی سوور ئاستێكی پێوانەیی تۆماركراوە ‌و لەو ماوەیەدا 7 هەزار‌و 466 سەر ئاژەڵی بچووك ‌و 721  سەر ڕەشەوڵاخ سەربڕاوە.
لێپرسراوی بەشی ڤێتێرنەری لە كوشتارگەی سلێمانی ئاماژەی بەوەشكرد: لەماوەی ئەو 4 ڕۆژەدا 4 تۆن‌و نیو گۆشت ڕەتكراوەتەوە‌و سوتێنراوە لەبەرئەوەی زیانی ڕاستەوخۆ بۆ سەر تەندروستی هاوڵاتیان دروست دەكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە