کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یوفا لێكۆڵینەوە لەگەڵ رۆناڵدۆ دەكات

.

11:23 AM - 19/03/2019

یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا بریاریدا لێكۆڵینەوە لەسەر كردەوەو رەفتارێكی كریستیانۆ رۆناڵدۆی یاریزانی یانەی یۆڤانتۆس بكات، لەمیانی یارییەكی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا كە لەنێوان هەردوو یانەی یۆڤانتۆس و ئەتڵەتیكۆ مەدرید كرا، رۆناڵدۆ سێ گۆڵی تۆماركردو لەدوای تۆماركردنی گۆڵەكانیش بەشێوەیەكی دوور لەگیانی وەرزشی ئاهەنگی گێرا كە كاردانەوە بوو بەرامبەر وتەیەكی سیمیۆنی راهێنەری ئەتڵەتیكۆ مەدرید  بۆیە یوفا بریاریدا لەرێگەی لیژنەی سزادانەوە لێكۆڵینەوە لەگەڵ ئەو یاریزانە بكات بەپێی مادەی 55 لەیاساكانی یەكێتییەكە، رۆژی پێنجشەممەی داهاتووش بریاری سزادانەكە بڵاودەكرێتەوە، ئەگەری هەیە لەیاری داهاتووی یانەكەی لەچامپیۆنس لیگ بێ بەش بكرێت، كە لەمیانی قۆناغی چارەكی كۆتایی رووبەڕووی یانەی ئەیاكس ئەمستردام دەبنەوە
 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە