کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بێگەرد تاڵەبانی: دوای رێكەوتنی سیاسی بەشداری دانیشتنەكانی پەرلەمان دەكەین

.

07:28 PM - 17/03/2019



بێگەرد تاڵەبانی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەفراكسیۆنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لەلێدوانێكیدا سەبارەت بەكۆبوونەوەی سەرۆكی فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی لیژنە هاوبەشەكان ئاماژەی بەوەكرد بەڕێژەیەكی زۆر زۆرینەی فراكسیۆنەكان بۆچوونیان لەیەكەوە نزیكە، سەبارەت بەبەشداری فراكسیۆنی یەكێتیش لەكۆبوونەوەكانی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: ئەو پرسە پەیوەستە بەئەنجامی دانوستان و كۆبوونەوەكانی نێوان یەكێتی و پارتی و چاوەڕوانی بڕیاری سەركردایەتی دەكەن، بەوتەی بێگەرد تاڵەبانی هەرچەندە هەردوولا رێكەوتنیان ئەنجامدا، بەڵام سەبارەت بەپێكهێنانی حكومەت نەگەیشتوونەتە رێكەوتنی كۆتایی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە