کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

رادەستنەكردنی نەوت نابێتە كێشە بۆ بودجە و مووچەی هەرێم

.

05:18 PM - 17/03/2019

بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عیراق دڵنیایی بە موچەخۆرانی هەرێم دەدات و ڕایدەگەیەنێت: حكومەتی عیراق ناتوانێت بوودجەی هەرێمی كوردستان ببڕێت و رادەستنەكردنی نەوتی هەرێم بە بەغدا نابێتە كیشە بۆ رەوانەكردنی بوودجە و مووچەی  فەرمانبەرانی هەرێم. جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عیراق لەمیانی كۆنفرانسێكی رۆژنامەونیدا و لەبارەی بوودجەی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: بوودجەی هەرێم بەیاسا جێگیركراوە و حكومەتی عیراق ناتوانێت بەمیزاجی سیاسی بوودجەی هەرێمی كوردستان ببڕێت، وتیشی: رادەست نەكردنی نەوتی هەرێم بە بەغدا نابێتە كێشە و مەترسی بۆ سەر بوودجە و مووچەی هەرێم، چونكە لەیاسای بوودجەی عیراق هاتووە ئەگەر نەوت رەوانە بكرێت چۆن مامەڵە دەكرێت ئەگەر نەوتیش رەوانە نەكرێت چۆن مامەڵە دەكرێت. 
بەشیرحەداد ئەوەشی خستەڕوو: ئەگەر هەرێم نەوت رادەستی بەغدا نەكات ئەوا لەناو یاساكەدا هەیە كە بڕی پارەی نەوت دەبڕدرێت لە بوودجەی تەرخانكراو بۆ هەرێمی كوردستان بەڵام مووچەی فەرمانبەران بەگرەنتی و دڵنیاییەوە رەوانە دەكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە