کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

برایان هۆك: نابێت بەغدا ڕێگە بە تاران بدات، عیراق بۆ خۆ ڕزگاركردن لە سزاكانی ئەمریكا بەكاربهێنێت

.

07:19 PM - 16/03/2019

 (برایان هۆك) نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ ئێران لەبارەی گەمارۆ ئابووریەكانی سەر ئێرانەوە هۆشداری دەداتە عیراق‌و دەڵێت، نابێت بەغدا ڕێگە بە تاران بدات، عیراق بۆ خۆ ڕزگاركردن لە سزاكانی ئەمریكا بەكاربهێنێت.
(برایان هۆك) لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا هۆشداریدایە عیراق لە گەشبینی بەرانبەر سەردانەكەی حەسەن ڕۆحانی سەرۆكی ئێران بۆ بەغدای پایتەخت‌و وتی، سزاكانی ئەمریكا ڕێگە لە دەستوەردانی حكومەتی ئێران دەگرێت كە ئامانج لێی لەقكردنی سەقامگیری ناوچەكەیە‌و پێویستە هەمووانیش پابەندی ئەو سزایانەبن، هەروەك هۆشداریدایە بەغدا كە نابێت ڕێگە بە تاران بدات عیراق بۆ هێنانەدی ئامانجەكانی لەپێناو خۆ ڕزگاركردن لە سزاكانی ئەمریكا بەكاربهێنێت.(هۆك) سیستمی بانكی ئێرانی بەڕەش‌و ناشەفاف وەسفكرد‌و وتی، حكومەتی ئێران وەبەرهێنان لەنێو گەلەكەی خۆیدا ناكات، چۆن دەبێت كەسێك بڕوای وابێت كە بەشێوەیەك لە شێوەكان كۆمەكی عیراق و گەلی عیراق دەكات.
نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ ئێران تەئكیدیشی كردەوە، تاران نایەوێت گەلەكەی بزانێت پارەی دەوڵەت بۆ كوێ‌دەچێت، چونكە لە واقیعدا لە ناوچە جیاجیاكانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بۆ هێنانەدی خواستەكانی‌و دەستگرتن بەسەر وڵاتانی ناوچەكەدا خەرجی دەكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە