کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یەكێتی: پێداگری دەكەین لەسەر لامەركەزییەتی دارایی و كارگێڕی

.

01:48 PM - 16/03/2019


لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەكۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا لەدوای كۆتاییهاتنی كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی رایگەیاند، دەمانەوێت بەزووترین كات كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێك بێت، بەڵام یەكێتی بەمەرجی بەشداری راستەقینە لەهەموو جومگەو پێگەو دۆسیەكاندا دەیەوێت بەشداری لەحكومەتدا بكات، وتیشی لەكۆبوونەوەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتیدا دەسەڵاتی تەواوەتی درایە وەفدی دانووستانكاری یەكێتی بۆ ئەوەی لەكۆبوونەوەی چەند رۆژی داهاتووی (یەكێتی و پارتی)دا لەسەر هەموو بابەتەكان گفتوگۆبكەن و رێكبكەون، وتیشی یەكێتی لەجیاتی هەموو لایەنەكانی تر شەڕی بەشداری راستەقینەدەكات لە دەسەڵاتدا. وتەبێژی یەكێتی وتیشی ئەگەر یەكێتی كێشەی ناوخۆیی هەبێت، ئەوا هەموو لایەنەكانی تریش كێشەی ناوخۆییان هەیە، بۆ نمونە دابەشكردنی پۆستەكانی پارتی بەشێكە لەتەسفیەی بنەماڵەیی.
سەبارەت بەخاڵی جیاوازی نێوان یەكێتی و پارتی، لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی یەكێتی رایگەیاند، یەكێتی پێداگری دەكات لەسەر چەسپاندنی پرەنسیپی لامەركەزییەتی كارگێڕی و دارایی، پابەندبوونی حكومەتی هەرێم بەیاسای بودجەی گشتی عیراق و باشتركردنی بژێوی ژیانی هاووڵاتیان و بەردەوامبوون لەپێدانی مووچە بەبێ پاشەكەوت و گەڕانەوەی مووچە پاشەكەوتكراوەكان.

تەواوی كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەی لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

dY4lvfQ6v2c

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە