کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

روونكردنەوەیەك لە وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە

.

10:59 PM - 12/03/2019

ئەمڕۆ لە هەندێك كەناڵی میدیا، هەواڵێكی ناڕاست‌ و بێ بنەما سەبارەت بە هەڵوێستی یەكێتی لەبارەی ڕێكەوتنی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان ‌و پشكی ئەو بزووتنەوەیە لە كابینەی ئایندەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوكراوەتەوە.

بۆ دەرخستنی ڕاستیەكان ‌و ڕێگەگرتن لەهەر چەواشەكارییەك بەپێویستمانزانی ئەم روونكردنەوەیە بڵاوبكەینەوە:

لەگەڵ ئیمزاكردنی ڕێكەوتنی نێوان بزووتنەوەی گۆڕان‌و پارتی دا، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پیرۆزبایی‌و خۆشحاڵی خۆی دەمودەستی ڕاگەیاندووە. ئەمڕۆیش لە كۆبوونەوەی هەردوو مەكتەبی سیاسی یەكێتی‌ و پارتی دا، سەرەڕای دووپاتكردنەوەی هەمان هەڵوێست ئەوەش بیری ئامادەبوان هێنرایەوە، كە یەكێتی پێش سێ ساڵ داوای لە هەڤاڵانی پارتی كردووە، رێكەوتن لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان ئەنجام بدەن.

لە كۆبوونەوەی ئەمڕودا لەگەڵ مەكتەبی سیاسی پارتی، مەكتەبی سیاسی یەكێتی داوای شەراكەتی ڕاستەقینە و ئالیەت‌ و پێداویستیە عەمەلیەكانی جێبەجێكردنی كردووە. لەنێوانیشیاندا پشكەكانی یەكێتی لە پۆستەكاندا و هەرگیز باس لە پشكی گۆڕان نەكراوە. 

سەبارەت بە پرسی دەستورو ئەو یاسایانەی كە ڕەهەندی نیشتمانیان هەیە، ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی جەختیكردۆتە سەر پرەنسیپی سازان لەنێوان هەموو لایەنەكان ‌و پێكهاتنیان لەسەر ئەو پرسانە، لەگەڵ ئەوەشدا داوای بەشداری پێكردنی لایەنەكانی تریش لە كابینەی داهاتووی حكومەتی هەرێم. 

 

 

لەتیف شێخ عومەر

وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

12/3/2019

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە