کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ساڵح موتڵەگ: داواكردنی دەركردنی ئەمریكییەكان لەعیراق گەمژەییە

.

01:21 PM - 19/02/2019

سەرۆكی بەرەی عیراقی بۆ دیالۆگی نیشتمانی پێیوایە پرسی دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا لەعیراق دەچێتە چوارچێوەی موزایەدەی سیاسی و پرسێكی راستەقینە نییە.
ساڵح موتڵەگ سەرۆكی بەرەی عیراقی بۆ دیالۆگی نیشتمانی لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند:  ناكرێت بەو گەمژەییە بە ئەمریكییەكان بڵێیت بڕۆنە دەرەوە لەكاتێكدا هەر دوێنێ بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعش هەرخۆتان بانگهێشتان كردبوون بۆ ئەوەی هاوكاریتان بكەن. دەشڵێت: ئەمریكا هەرچەندە داگیركارە، بەڵام لایەنێكی شارستانییە و دەتوانرێت وتوێژی لەگەڵدا بكرێت..دەشڵێت" ئەوانەی دەیانەوێت ئەمریكییەكان دەربكەن، ئەوانەن كە هەوڵدەدەن لەرێگەی گروپە چەكدارییەكانیانەوە كۆنتڕڵی عیراق بكەن بۆ ئەوەی چیان بوێت بیكەن و بی بەن بێ ئەوەی كەس بتوانێت رێگرییان لێ بكات

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە