.
02:30 PM - 15/01/2019
روونكردنه‌وه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌یوه‌ندییه ڕۆشنبیرییه‌كان و ته‌نسیق سه‌باره‌ت به‌و هه‌واڵه‌ی له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له دامه‌زراوه‌كانی ڕاگه‌یاندن بڵاوكرایه‌وه و، زیاد له پێویست و دوور له ناوه‌ڕۆكی بابه‌ته‌كه گه‌وره كراوه، كه گوایه وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێك و ده‌سه‌ڵاته‌كانی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی خۆی به‌كارهێناوه، ئه‌وه ڕاده‌گه‌ێنین سه‌رله‌به‌ری ئه‌و زانیارییانه دورن له ڕاستی و دروستی و هه‌ڵه و چه‌واشكاری زۆری تێدایه، به‌ڵكو كڕۆكی بابه‌ته‌كه زۆر جیاوازه له‌وه‌ی كه دامه‌زراوه‌كانی ڕاگه‌یاندن بڵاویانكردۆته‌وه، به‌پێیی ئه‌و داوایه‌ی له ده‌سته‌ی به‌رزه‌فتكردنی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌به‌رامبه‌ر وه‌زاره‌ته‌كه‌مان تۆماركراوه و، هاوپێچ وێنه‌یه‌كی بڵاوده‌كه‌ینه‌وه، بریتیه له كێشه‌ی خوێندكارێك، كه داوای په‌سندكردنی بڕوانامه‌یه‌ك ده‌كات، كه ده‌رچووی یه‌كێك له كۆلێژه زانكۆیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستانه.
داوكار (محمد صباح خالند) یه‌كێكه له ده‌رچوانی كۆلێژه زانكۆی (الامام الاعظم/كه‌ركوك)ه له ساڵی خوێندنی (2017-2018)، به‌ڵام سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌نوسراوی ژماره (3193) له ڕێكه‌وتی (22/4/2015) به‌پشت به‌ستن به نوسراوی وه‌زاره‌ته‌كه‌مان ژماره (6831) له ڕێكه‌وتی (6/4/2015) گشتاندێكی بۆ سه‌رجه‌م وه‌زارت و دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كردووه، كه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كۆلێژه زانكۆیيه‌كانی ناوچه كوردستانيیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌كه‌ن.
وه‌ك پێشتر ڕامانگه‌یاندوه: وه‌زاره‌ته‌كه‌مان تێبینی هه‌بوه له‌سه‌ر شێوازی دەوامكردن و پێوه‌ره زانستیيه‌كانی وه‌رگرتن و ئاستی ده‌رچوان لەو کۆلێژە زانكۆیانە به‌به‌راورد به زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان، بۆیه پاڵپشت به‌م تێبینیانه گشتاندمان كردوه كه ماف و ئیمتیاز نه‌درێت به‌ده‌رچوانی ئه‌و كۆلێژه زانكۆیانه تا هیچ كه‌سێك پارەو کاتی خۆیان بەفیڕۆ نەدات، بەڵکو لە بڕی ئەوە باشترە ڕوو لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بکەن، کە مۆڵەتی خوێندن و کارکردنیان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان وەرگرتوە و، لە چوارچێوەی سیاسەت و بریار و ڕێنماییەکانی وەزارەتەکەمان کار دەکەن .
به‌پێیی یاسای ژماره (10)ی ساڵی (2008)ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و، مادده‌كانی دوه‌م و سێیه‌م له یاساكه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوته‌وه، كه ئه‌ركی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیه له پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و كواڵیتی خوێندن له زانكۆكان هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌و دامه‌زراوه زانستیانه بكات و، چونكه تاكه لایه‌نی به‌رپرسه بۆ داڕشتنی سیاسه‌ت و ستراتیجی خوێندنی باڵا له هه‌رێمی كوردستان و مامه‌ڵه‌كردن یا نه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌ر زانكۆیه‌ك له زانكۆ و دامه‌زراوه زانستیه‌كانی جیهان.
له كۆتایدا داوا له دامه‌زراوه‌كانی ڕاگه‌یاندن ده‌كه‌ین، پێش بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه ده‌بو وه‌ك ئه‌ركیكی رۆژنامه‌وانی و گه‌یاندنی زانیاری دروست به‌خوێنه‌ران و بینه‌ران و بیسه‌رانیان په‌یوه‌ندیان به‌وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بكردایه، نه‌ك زانیاری هه‌ڵ و چه‌واشكاری بڵاوبكه‌نه‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە