کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئێران : كەس ناتوانێت پەیوەندی ئێران و هەرێم تێكبدات

.

02:02 PM - 15/01/2019

وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند: كورد و ئێرانییەكان پێكەوە دژی داعش شەڕیان كردووە و كەس ناتوانێت لە كاركردنی پێكەوەیی رێگرییان لێبكات.
محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە میانی بەشداریكردنی لە كۆنفرانسی بازرگانی نێوان هەرێم و ئێران رایگەیاند: ئێمە و هەرێمی كوردستان پێكەوە پێشدەكەوین، هەرێم پێویستی بە ئێمەیە و ئێمەش پێویستمان بە هەرێمە.
وتیشی: ئاسایش و سەقامگیریی هەرێم بۆ ئێران گرنگە و پەیوەندی نێوانمان هیچ لایەنێك ناتوانێت كاریگەری بخاتەسەر.
وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد: كە وڵاتەكەی هاوكاری هەرێم دەكات و ئەو كۆسپ و تەگەرانە لادەبات كە رووبەڕووی بازرگانانی هەرێم دەبنەوە لەئێران.
محەمەد جەواد زەریف ئەوەشی راگەیاند: پێشوازی لە باشتربوونی پەیوەندییەكانی نێوان یەكێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان دەكەین، ئومێدیش دەكەین حكومەتێكی بەهێز لە هەرێم پێكبهێنرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە