کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قەتەر باڵیۆزخانەی وڵاتەكەی لەسوریا ناكاتەوە

.

01:32 PM - 15/01/2019

دەوڵەتی قەتەر رایدەگەیەنێت: هیچ هۆكارێك لەئارادا نییە بۆ كردنەوەی باڵیۆزخانەی وڵاتەكەی لەسوریا.
شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی وەزیری دەرەوەی قەتەر رایگەیاند: وڵاتەكەی تائێستا لەدژی ئەوەیە سوریا بگەڕێتەوە بۆ ناو كۆمەڵەی وڵاتانی عەرەبی. وتیشی: قەتەر هەر لەیەكەم رۆژەوە پشتیوانی لەهەڵپەساردنی ئەندامێتی سوریا كردووە لەكۆمەڵەی وڵاتانی عەرەبی و لەگەڵ بلۆككردنی بەشداریكردنیدا بووە لەكارەكانی كۆمەڵەكە و هۆكارەكانی ئەو بڕیاڕەش تائێستا لەسوریا وەك خۆیان ماون. هەر بۆیە دەوڵەتی قەتەر پێیوایە هیچ هۆكارێك لەئارادانییە ببێتە هاندەر بۆ گەڕاندنەوەی سوریا بۆ كۆمەڵەی وڵاتانی عەرەبی.
لەبارەی كردنەوەی باڵیۆزخانەی قەتەر لەدیمەشق، وەزیری دەرەوەی قەتەر ئەو هەنگاوەی رەتكردووە و وتی: هیچ هۆكارێك نییە تا هانی قەتەر بدات باڵیۆزخانەی وڵاتەكەی لەدیمەشق بكاتەوە.
لەدوای سەرهەڵدانی توندوتیژییەكان لەسوریا لەساڵی 2011وە، كۆمەڵەی وڵاتانی عەرەبی ئەندامێتی سوریای لەكۆمەڵەكە هەڵپەسارد بە پاساوی پەیڕەوكردنی سیاسەتی سەركوتكردن دژ بەخۆپیشاندانەكانی وڵاتەكەی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە