.
11:46 AM - 15/01/2019
یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی زۆر نزیكبۆتەوە لەبەدەستهێنانی تواناكانی ئامانجەكەی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی و تەنیا هەنگاوێك لە ئیمزاكردنی گرێبەست لەگەڵ ئەو یاریزانە دوورە .
بە پێی ئەو هەواڵەی رۆژنامەی ماركای ئیسپانی بڵاویكردۆتەوە: پێدەچێت فرانكی دی یۆنگی یاریزانی هێڵی ناوەراستی هەڵبژاردەی هۆڵندا و یانەی ئەیاكس ئەمستردام لەبەرامبەر بڕی 70ملیۆن یۆرۆ لەهاوینی داهاتوودا پەیوەندی بەو یانە پاریسیەوە بكات رۆژنامەی ئەوەشی دووپاتكردەوە كە ئیدارەی یانە پاریسیەكە لە ئیمزاكردنی گرێبەست لەگەڵ ئەو یاریزانە هۆڵندیییە تەمەنن 21ساڵە دڵنیان و ئاماژەیان بۆ ئەوەش كردووە: كە دی یۆنگ لە ریزی پاریس سان جێرمان ساڵانە بڕی 10ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت رۆژنامە ئیسپانییەكە باسی لەوەشكردووە: كەتاكە بەربەست وا لە یانە پاریسیەكە بكات پاشەكشە لە گواستنەوەی دی یۆنگ بكات ئەو سزایانە كە لەلایەن یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپاوە لە رێگەی یاسای یاری خاوێنەوە رووبەرووی بێتەوە
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە