کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حەشدی شەعبی هەڕەشە لە ئەمریكا دەكاتەوە

.

02:19 PM - 14/01/2019

محەمەد بەیاتی فەرماندەی حەشدی شەعبی لەباكووری عیراق رایدەگەیەنێت وەك حەشدی شەعبی چاوەڕێی فەرمانی عادل عەبدولمەهدی و مەرجەعی باڵای شیعەكان دەكەن بۆچۆنێتی مامەڵەكردن لەگەڵ هاتنی سوپای ئەمریكا .دەشڵێت: دەنگۆی هاتنی سوپای ئەمریكا بۆ شارەكانی عیراق و بەتایبەت كەركوك، تەنها قسەی مێدیاكانەو لەلایەن دەوڵەتی عیراقەوە بەڕەسمی پشتڕاست نەكراوەتەوە. وتیشی: بەپێی زانیارییەكانی ئێمە كە پاڵپشتە بە بەڵگەوە، سوپای ئەمریكا لە هەولێرەوە هاتوونەتە شاری كەركوك و لە سەربازگەی(كەی وەن) جێگیر بوون، بەڵام لەئێستادا نامانەوێت وردەكاریی ئەو پرسە ئاشكرابكەین و لەپێش حكومەتی عیراق بكەوین، لەچەند رۆژی داهاتووشدا ئەو پرسە یەكلایی دەبێتەوە
ئەو بەرپرسەی حەشدی شەعبی، تەئكید لەسەر دوا لێدوانی هادی عامری سەرۆكی رێكخراوی بەدر دەكاتەوەو رایدەگەیەنێت، بەهیچ شێوەیەك رێگە بەبوونی سوپای ئەمریكا لەعیراق نادەن ، نە بۆ هاوكاری نە بۆ ئامانجی تریش، چونكە هێزە ئەمنیەكانی عیراق لە توانایاندایە بەرگری لە عیراق بەرامبەر دوژمنەكانیان بكەن. هۆشداری ئەوەشی بە سوپای ئەمریكادا، رێگەنادەن خاكی عیراق بۆ دژایەتی وڵاتانی هەرێمایەتی بەكاربهێنن

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە