کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لیستی موچەی مانگەكانی 11 و 12 ئامادە دەكرێت

.

11:23 AM - 08/01/2019

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم، گەنجینەكان رادەسپێرێت بۆ ئەوەی لیستی موچەی مانگەكانی 11 و 12ی ساڵی رابردوو ئامادە بكەن.
سەرچاوەیەك لەگەنجینەوە بە گەلی كوردستانی راگەیاند لیستی مووچەی بەشێكی زۆر لەفەرمانبەران بۆ هەردوو مانگی (11، 12)ی ساڵی 2018 ئامادەكراوەو رەوانەی وەزارەتی دارایی كراوە , راشیگەیاندووە مەبەستی ئامادەكردنی لیستی مووچەی دوو مانگی كۆتایی ساڵی رابردوو لەسەر داوای وەزارەتی دارایی هەرێم بووە بۆ  دروستكردنی چەكی بانكیی بۆ لیستی مووچەی ئەو دوو مانگەی فەرمانبەران.
هەر بەگوێرەی زانیارییەكان لەگەنجینەكانەوە داوا لەفەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەكان كراوە، لیستی مووچەی فەرمانبەرانیان بۆ ڕەوانە بكەن، پاش وردبینیش لیستەكان دەكرێن بەچەك و  رەوانەی وەزارەتی دارایی دەكرێن، ئەو داواكارییەش پەیوەست نییە بەدابەشكردنی موچەی هەردوو مانگەكە بەیەكەوە، بەڵكو بۆ ئەوەیە چەكی بانكی بۆ بكرێت و ئامادە بكرێت.
ئەوەشخراوەتەڕوو تا ئێستا لەوەزارەتی دارایی حسابات نوێ نەكراوەتەوە و لەسەر حسابی ساڵی 2018 كاروبارەكانیان بەڕێوەدەچێت، بەشێك لەفەرمانگەكان ماون كە لیستی مووچەكانیان رەوانە بكەن و بۆیان بكرێت بەچەك.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە