کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەرشەلۆنە لە جامی خوان گامپەر بەرامبەر بۆكاجۆنیۆرز یاری دەكات

.

02:50 PM - 17/07/2018

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بەرەسمی ناوی ئەو یانەیەی ئاشكراكرد كە لە جامی خوان گامپەر رووبەرووی دەبێتەوە كە ئەو جامە ساڵانە لەنێوان یانە كەتەلۆنیەكە و یانەیەكی تر ئەنجام دەدرێت.
لای خۆیەوە پێگەی رەسمی بەرشەلۆنە لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت بڵاویكردەوە: بۆ یاری ئەم وەرزە یانەی بۆكاجۆنیۆرزی ئەرجەنتینی دەستنیشانكراوە تا یانە كەتەلۆنیەكە رووبەرووی بێتەو و یارییەكەش لە 15ی مانگی 8ی داهاتوو لەسەر یاریگای كامپ نو بەرێوەدەچێت، پێش دەسپێكی ئەو یارییە ئیدارەی یانەی بەرشەلۆنە ئاهەنگێك بۆ ناساندنی یاریزانانی یانەكەی دەگێرێت و سەرجەم ئەو یاریزانانە بەشداری تیا دەكەن كە بۆ وەرزی 2018 بۆ 2019 یانە كەتەلۆنیەكە پشتیان پێدەبەستێت، بۆكاجۆنیۆرز ئەمە یەكەم جاری نابێت بەشداری لەو جامەدا بكات بەڵكو پێشتریش لە ساڵانی1967و1977و1984و 2003 و 2008   لەو جامەدا یاریكردووە و سەرجەم یارییەكانی بە یانەی بەرشەلۆنە دۆراندووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە