کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

جۆكۆڤیچ گەرایەوە نێو دە یەكەمەكەی ریزبەندی یاریزانانی تێنسی سەرزەوی جیهان

.

02:26 PM - 17/07/2018

 تازەترین ریزبەندی یاریزانانی تێنسی سەرزەوی جیهان بڵاوكرایەوە و لەئاستی كوراندا نۆڤاك جۆكۆڤیچ گەرایەوە نێو دە یەكەمەكە، لەو ریزبەندیەدا جۆكۆڤیچ  بەیەك جار  11 پلە هاتە پێشەوە و لەپلەی دەیەمی ریزبەندیەكە گیرسایەوە، ئەوەش دوای ئەوەی توانی بۆ جاری چوارەم لەكاروانی یاریكردنی نازناوی پاڵەوانێتی ویمبڵدۆن بەدەستبهێنێت،كە سێیەم گەورە پاڵەوانێتی یەكانی گراند سلامە، لەهەمان كاتدا كیڤن ئەندرسۆنی باشوری ئەفریكی كە یاری كۆتایی پاڵەوانێتی ویمبڵدۆنی بە جۆكۆڤیچ دۆراند 3 پلە هاتە پێشەوە و،پلەی پێنجەمی گرت كە ئەوەش باشترین پێگەیەتی بەدرێژایی كاروانی یاریكردنی، لای خۆیەوە رافائیل نادالی ئیسپانی كە دوای شكستەكەی لەبەرامبەر جۆكۆڤیچ لەقۆناغی پێش كۆتایی لەپاڵەوانێتی ویمبڵدۆن كرایە دەرەوە بە 9 هەزار و 310 خاڵ پارێزگاری لەپێشەنگی ریزبەندیەكە كرد، بەهەمان شێوە رۆجێر فێدرێری سویسری كە لەقۆناغی چارەكی كۆتایی ویمبڵدۆن لەبەرامبەر كیڤن ئەندرسۆن روبەروی شكست بۆوە بە 7 هەزار و 80 خاڵ لەپلەی دووەم مایەوە، لەریزبەندیەكەدا ئەلیكسەندەر زڤیریڤی ئەڵمانی و خوان مارتن دیل پۆترۆی ئەرجەنتینی پلەكانی سێیەم و چوارەمیان گرتووە، گریگۆر دیمترۆڤی بولگاری و مارین سیلیچی كرواتی لەپلەكانی شەشەم و حەوتەم دێن و جۆن ئیسنەری ئەمریكی و دۆمەنیك سیمی نەمساوی بەدوای یەك پلەكانی هەشتەم و نۆیەمیان گرتووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە