کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەیاننامەیەك لەبارەی بارودۆخی ئێستای پارێزگای كەركوك

.

08:07 PM - 20/06/2018

بڕیاردەری ئەنجومەنی پارێزگاری كەركوك رای گشتی لەبارودۆخی ئەمنی پارێزگاكەیان  ئاگادار دەكاتەوە.
 لەبەیاننامەیەكیدا ئەڵماس فازل كەمال بڕیاردەری ئەنجومەنی پارێزگاری كەركوك ئاماژەی بەوەكردووە: كە دۆخی ئەمنی ئێستای پارێزگاكەیان ترس و دڵەراوكێی لای هاوڵاتیان دروستكردووە، بەتایبەتش پاش دووبارەبوونەوەی تەقەكردنی هەڕەمەكی بەسەر هاوڵاتیاندا كە ژمارەیەك لەهاوڵاتیانی مەدەنی كردۆتە قوربانی دوا رووداویش شەهیدبوونی ژنێكی بەتەمەن بوو لەناوچەی شۆراو لەگەڵ برینداربوونی 3 كەسی تر.
وەك لەبەیاننامەكەدا بۆ رای گشتی راگەیەنراوە، داوای پێكهێنانی ژووی ئۆپەراسیۆنی ئەمنی هاوبەش كراوە كە هێزی پێشمەرگەو ئاسایش و هێزە ئەمنییەكانی تری پارێزگاكە لەخۆبگرێت. هاوكات داوا لەهێزە ئەمنییەكان كراوە لێپرسراوێتی پارێزگاریكردنی سەروماڵی هاوڵاتیانی كوردانی كاكەیی لەئەستۆ بگرن، چونكە جۆرێك لە خەمساردی و كەمتەرخەمی هەیە لەبەرامبەر ئەو هەڕەشەو مەترسیانەی كە لەلایەن  تیرۆریستانی داعشەوە رووبەرووی ناوچەكانیان بوەتەوە.  ئاماژە بەوەشكراوە: كە پارێزگاری كەركوك بەوەكالەت نەیتوانیوە نوێنەرایەتی سەرجەم پێكهاتەكانی كەركوك و رەچاوی تایبەتمەنی پارێزگاكە بكات كە دەبوو سەردانی كەس و كاری قوربانیانی تەقەكردنەكانی بكردایە. هەروەها  بڕیاردەری ئەنجومەنی پارێزگاری كەركوك داوای لەو لیژنەیە كردووە كە لەلایەن حكومەتی فیدراڵیەوە پێكهێنراوە بەدواداچوونەكانی چڕبكاتەوە لەبارەی رووداوی تەقەكردنەك هەڕەمەكیەكان و ئاشكراكردنی ئەو لایەنەو هۆكارەكانی ئەو حاڵەتە چەندبارەیە كە ترس و دڵە راوكێی لای هاوڵاتیان دروستكردووە.
لەكۆتایشدا ئەڵماس فازل كەمال تەئكیدی لەوەكردوەتەوە: كە ئەوان وەك نوێنەرانی كەركوكییەكان سازش لەسەر خوێنی هاوڵاتیان ناكەن و رازیش نابن هیچ لایەنێك دەستدرێژی بكاتە سەریان و لەهەمان كاتیشدا هاوڵاتیان دڵنیا دەكەنەوە كەسەرجەم رێكارە یاسای و دەستوری و مەدەنییەكان دەگرنەبەر بۆ دانانی سنوورێك بۆ ئەو پێشێلكاریانە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە