کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆمسیۆن: پرۆسەی ووردبینیكردنی كۆتایی بۆ ئەنجامی هەڵبژاردنەكان كۆتایی هاتووە

.

04:09 PM - 22/05/2018

كۆمسیۆن باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لەعیراق رایدەگەیەنێت: پرۆسەی ووردبینیكردنی كۆتایی بۆ ئەنجامی هەڵبژاردنەكان كۆتایی هاتووە.
موعتەمەد موسەوی ئەندامی ئەنجومەنی كۆمسیاران لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عیراق رایگەیاند: پرۆسەی دوا وردبینیكردن بۆ ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عیراق كۆتایی پێهاتووە بۆ ئەوەی لە سێ رۆژنامەی رۆژانەدا بڵاوبكرێتەوە.
موسەوی داواشی لەسەرجەم قەوارە زیان لێكەوتووەكانی هەڵبژاردن كرد  لەماوەی شەش رۆژدا تانەكانیان پێشكەش بە نوسینگەی نیشتمانی یاخود  نوسینگەی هەڵبژاردن بكەن لەسەرجەم پارێزگاكانی عیراق. وتیشی: یاسا بەشێوەیەكی روون لەچوارچێوەی بڕگەكانیدا ئاماژە بەوە دەكات: كە دەستەی دادوەری پابەندە بەچاوخشاندنەوە بە  تانەكان  لەماوەیەكدا كە لە 10 رۆژ تێپەڕناكات لەو رۆژەشەوە دەستپێدەكات كە تیایدا وەڵامی تانەكە دەدرێتەوە.
موسەوی تەئكیدیش لەوە دەكاتەوە: بڕیاڕەكانی دەستەی دادوەریی بەپێی یاسا  یەكلاكەرەوە و  پابەندین و بەهیچ شێوەیەك و لەژێر هەر بارێكدا بێت ناتوانرێت تانەی لێبدرێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە