کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەفتەی 38 و كۆتایی لالیگا بەرێوەدەچێت

.

01:41 PM - 19/05/2018


رۆژانی شەممە و یەكشەممە سەرجەم یارییەكانی هەفتەی 38 و كۆتایی خولی یانەكانی ئیسپانیا ئەنجامدە درێن  سەرەتا و لە یەكەم یاریدا یانەی سیڵتاڤیگۆی خاوەن پلەی سیانزەیەمی ریزبەندی رووبەرووی یانەی لیڤانتی دەبێـتەوە كەئەمەی دووەمیان بە كۆ كردنەوەی 46 خاڵ خۆی لە پلەی پانزەیەمی ریزبەندی جێگیر كرد و هەفتەی پێشوو خەونی یانەی بەرشەلۆنەی پاڵەوانی ئەم وەرزەی لەبار برد كاتێك بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بەچوار گۆڵ لێیبردەوە و دووچاری یەكەم شكتی لەم وەرزەی لالیگا كرد  لەیاریەكی تردا كە بەیەكێك لە گرنگترین یاری ئەو هەفتەیە هەژمار دەكرێت یانەی ریاڵ بیتیس لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر یانەی لیگانیس یاری دەكات  یانە ئەندەلوسیەكە هەوڵی دەستەبەركردنی سێ خاڵی یاریەكە دەدات بەو هیوایەی پلەی پێنجەمی ریزبەندی مسۆگەر بكات و لەو رێیەوە بەشداری قۆناغی پاڵاوتنەكانی چامپیۆنس لیگی وەرزی داهاتوو بكات ئەمەش لەدوای بەدەستهێنانی نازناوی پاڵەوانی ئەوروپا لیگی ئەم وەرزە لەلایەن یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدەوە كە ئەمەش بلیتێكی تری پاڵاوتنەكانی بە ئیسپانیا بەخشی  لەبەرامبەردا یانەی ڤیاریاڵ بەهەمان ئامانجی یانەی ریاڵ بیتیس لەنێو یاریگای لاسیرامیكای تایبەت بەخۆی پێشوازی لەیانەی ریاڵ مەدرید دەكات  میرینگیش پلەی سێەمی لالیگای مسۆگەر كردووە و ئەم یاریەش تەنها وەك خۆئامادەكردنێك دەبێت بۆ یاریە چارەنوسسازەكەی بەرامبەر لیڤەرپوڵ لەیاری كۆتایی چامپیۆنس لیگ  رۆژی یەكشەممەش بە یاری نێوان یانەی بەرشەلۆنەی پاڵەوانی ئەم وەرزەی لالیگا و یانەی ریاڵ سوسیداد كۆتایی بە خولی ناوخۆی ئەمساڵی ئیسپانیا دێت .
 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە