کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەماوەت چلەی شەهید عەقید عەبدولكەریم بەڕێوەچوو

.

09:36 PM - 02/08/2015

بەئامادەبوونی ژمارەیەك لەلێپرسراوانی حزبی و حكومی و پەرلەمانتاران و كەسوكار و هاوسەنگەرانی لەقەزای چوارتا چلەی شەهید فەرماندە عەقید عەبدولكەریم مستەفا بەڕێوەچوو. سەرەتای مەراسیمەكە بەخولەكێك وەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدان و وتاری هێزەكانی بەرگری و فریاكەوتن و لیوای یەكی پاراستنی سلێمانی خوێندرایەوە و كە تێیدا ئاماژە بەقارەمانێتی شەهیدی فەرماندە عەقید عەبدولكەریم كرابوو كە چەندە دڵسۆزی خاك و نیشتمان بوو، لەگەڵیشیدا بەئەمانەتەوە ئەركەكانی جێبەجێكردووە. دواتریش فیلمێكی دیكۆمێنتاری لەسەر ژیانی شەهید نمایشكرا، لەوتاری بنەماڵەشدا تەئكید لەسەر درێژەدان بەڕێبازەكەی شەهید عەقید عەبدولكەریم كرا بوویەوە. شەهیدی فەرماندە عەقید عەبدولكەریم مستەفا لەساڵی 1951 لەقەزای ماوەت لەخێزانێكی شۆڕشگێڕدایكبوەو قۆناغەكانی ژیانی بڕیوە. لەساڵی 1977دا پەیوەندی بەڕێكخستنەكانی یەكێتیەوە كردوەو لەساڵی 1980دا خەباتی شارو شاخی پێكەوە گرێداوەو پەیوەندی بەهێزەكانی پێشمەرگەوە كردوەو لەژیانی پێشمەرگایەتیشدا 13 جار بریندار بووەو بەشداری لەچالاكییەكانی راپەڕین كردووە. شەهیدی فەرماندە بەسەركەوتوانە پلەكانی پێشمەرگایەتی بڕیوە و دوا پلەشی لێپرسراوی بەشی چاودێری بووە لەفەوجی دووی هێزەكانی بەرگری و فریاكەوتن، لەكاتی بەجێهێنانی ئەركەكانیدابەكارەساتێكی دڵتەزێك شەهید بووە.

Bg1JmYetPxw

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە