کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

گواردیۆلا: رۆبن بۆ روبەروبوونەوەی فۆڵفسبۆرگ ئامادەیە

.

04:07 PM - 01/08/2015

تایبەت بە جامی سوپەری یانەكانی ئەڵمانیا، پیپ گواردیۆلای راهێنەری یانەی بایرن موینشن لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە: بە شێوەیەكی زۆر باش یاریزانەكانی بۆ ئەو روبەروبوونەوەویە ئامادەن و هیواداریشە بتوانن جگە لە بەدەستهێنانی نازناوەكە ئاستێكی زۆر بەرزیش پێشكەش بكەن، هەروەها ئەو راهێنەرە ئەوەشی ئاشكراكردووە: لە چەند رۆژی رابردوودا ئارین رۆبن بە بێ بوونی هیچ كێشەیەك مەشقەكانی ئەنجامداوە و بەرامبەر بە یانەی فۆڵفسبۆرگیش بە دڵنیاییەوە دەتوانێت یاری بكات، گواردیۆلا لە بارەی یاری كردنی ئارتورۆ ڤیدالیشەوە رایگەیاندووە: تا ئێستا بریاری كۆتایی خۆی نەداوە لە یاری كردن یان نەكردنی ئەو یاریزانە، بەڵام پێش یاریەكە بریاری خۆی دەدات، هەروەها ئەو راهێنەرە ئاماژەی بەوەشكردووە: بۆ یاری نێوان یانەكەی و فۆڵفسبۆرگ هەریەك لە ریبیری و دانتی و مارتینێز و بادشتوبەر بەهۆی پێكانەوە بەشداری ناكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە