کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بۆردومانەكانی توركیا لە زارگەلی 21 قوربانی لێكەوتۆتەوە

.

12:59 PM - 01/08/2015

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بەچڕی بۆردومانی گوندی زارگەلی بناری قەندیلیان كردو 21 قوربانی لێكەوتۆتەوە. سەرچاوەیەكی ئاگادار بە كەناڵی گەلی كوردستانی راگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بەچڕی گوندی زارگەلی بناری قەندیلیان بۆردومانكردوەو لەبۆردومانەكەشدا 10 كەس شەهیدبوون كە حەوتیان هاوڵاتی مەدەنی و سیانیشیان گەریلا بوون. سەرچاوەكە راشیگەیاند: چوار كەس لەشەهیدانی گوندی زارگەلی ئەندامی یەك خێزانن، هەر لەبۆردومانەكەدا11 كەس برینداربوون كە برینی هەندێكیان قورسە، جگە لەوەش دانیشتوانەكەی گوندەكەیان چۆڵ كردوەو زیانێكی زۆریان بەركەوتووە. سەرچاوەكە ئەوەشی خستەڕوو: كە بڕیارە لەمەراسمێكی تایبەتدا شەهیدانی بۆردومانەكەی توركیا بەخاك بسپێردرێن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە