کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یەپەگە – تەرمی 26 داعش لەژێر دەستی شەڕڤاناندایە

.

07:31 PM - 31/07/2015


ناوەندی چاپەمەنی یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) بەیاننامەیەكی لەبارەی پێكدادان و ئۆپەراسیۆنی هێزەكانیان لەشارۆچكەی سرین و شاری حەسەكە دژی داعش بڵاوكردەوە. یەپەگە لە بەیاننامەكەیدا رایگەیاندووە: تیرۆریستانی داعش پەلامارێكی بەرفراوانیان بۆ سەر ناوچەكانی دەروبەری شارۆچكەی سریین دەستپێكردووە ، بەڵام لەلایەن شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژەوە پەلامارەكەیان تێكشكێنراوە و تەرمی 8 داعش كەوتۆتە دەست شەڕڤانان. ئەوەشی راگەیاندووە كە لەشاری حەسەكە شەڕڤانان بۆ پاكردنەوەی تەواوی شارەكە لەداعش هەڵمەتەكانیان بەردەوامن و ئەو تیرۆریستانەشی دزەیان كردبووە گەڕەكی زهور گورزێكی كوشندەیان لێدراوە، لەناوچەكانی حەسەكەش تەرمی 18 داعش كەوتۆتە دەست شەڕڤانان.  یەپەگە ئەوەشی ئاشكراكردووە كە داعش لەقۆڵی جەرابلوسەوە بەچەكی قورس و بۆردومانكردنی ناوچەكان پەلاماری سەنگەرەكانی شەڕڤانانی داوە و لەلایەن شەڕڤانانەوە بەتوندی وەڵامدراونەتەوە و پەلامارەكەیان شكستی پێهێنراوە. لەبارەی ژمارەی شەهیدەكانی شەڕڤانانیشەوە ، ئاماژەی بەوەدراوە كە لەشەڕو پێكدادانەكانی شارۆچكەی سیرندا لەماوەی 24 سەعاتی رابردوودا 13 شەڕڤان شەهیدبوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە