کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دەمیرتاش: ئەگەر هەڵبژاردنی پێشوەختە بكرێتەوە جارێكی دیكەش سەركەوتوو دەبین

.

07:24 PM - 31/07/2015

هاوسەرۆكی گشتی هەدەپە لە بارەی هەڵبژاردنی پێشوەختە ئاماژە بۆ ئەوەدەكات، كە  بەدڵنیاییەوە جارێكی تر سەركەوتوو دەبن و بەربەستی لەسەدا 10 تێدەپەڕێنن. سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی گشتی هەدەپە رایگەیاند: تاوانی ئێمە بەدەستهێنانی لەسەدا  13 ی دەنگەكانی توركیایە، بەو هۆیەوەشەوە لەلایەن سەرۆك كۆماری توركیاوە تۆمەتبار دەكرێین. دەمیرتاش وتیشی: ئەو سەركەوتنە گەورەیەی ئێمە وایكردووە رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆك كۆمار و ئەحمەد داود ئۆغڵۆ سەرۆك وەزیرانی توركیا رەخنەی توندمان ئاڕاستە بكەن و بیر لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێش وەخت بكەنەوە، چونكە ئارەزووی پێكهێنانی حكومەتی هاوپەیمانێتی ناكەن , دەمیرتاش ئەوەشی خستەڕوو ئەگەر لەوادەی دیاریكراوی خۆیدا حكومەتی توركیا پێكنەهێنرێت و هەڵبژاردنی پێشوەخت ئەنجامبدرێت، ئەوا بە دڵنیاییەوە بەربەستی لەسەدا 10 دەبڕینەوە و سەركەوتوو دەبین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە