کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەڕێوەبەری ڕێكخراوێكی خێرخوازی دزی لە كۆمپانیایەك دەكات

.

01:54 PM - 29/07/2015

ئێوارەی 27-7-2015 لە گەرەكی عەقاری شاری سلێمانی دزی لە كومپانیای بازرگانی (كیومە رس گولد) دەكرێت.
سەبارەت بە روداوەكە خاوەن كۆمپانیاكە وتی : كاتێك لەلایەن دراوسێكانە ئاگادار كرامەوە كە كەلوپەلەكانی ناو كۆمپانیاكە لە بەردەم دەرگای كۆمپانیاكەیە و بەشێك لە كەلوپەلەكان براوەتە مەزادخانەی سەرەوە كە ناسراوە بە دارەسوتاوەكە ، دەست بەجێ پۆلیسی 104 و پۆلیسی نەهێشتنی تاوان گەشتنە شوێنی ڕوداوەكە و توانیان دوو كەس دەستگیربكەن و دەست بەسەر كەلوپەلەكاندا بگرن .
وتیشی : تۆمەتبارەكە بەڕێوەبەری كۆمپانیایەكی خێرخوازییە كە دزیەكەی ئەنجامداوە ، بەكەسێكی ڕاگەیاندووە كە بچێت ئەو كەلوپەلانە بەرێت و وتویەتی هی منن بڕۆ بیان فرۆشە و یاوێتی بە كۆنە فرۆشێك كە بیفرۆشێت ئەویش چووە لە دارەسوتاوەكە فرۆشتویەتی بە دوكانێك ، دواتر دوكاندارەكە بێ تاوان بووە بۆیە لێی خۆشبوم و لە ئێستادا خاوەن دوكانەكە ئازاد كراوە .
لای خۆشیەوە نەقیب سەركەوت محمد وتەبێژی پۆلسی سلێمانی وتی :بەهاوكاری پۆلیسی نەهێشتنی تاوان و پۆلیسی فریاكەوتن ئەو دوو تۆمەتبارەی كە دزیان كردبوو دەستگیر كران و لەبەردەم دادوەردا دانیان بە تاوانەكانیان ناوە ، لە ئێستادا بەبڕیاری دادوەر بەندن .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە