کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وه‌زاره‌تی دارایی خشته‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی سەرجەم وەزارەتەكانی راگه‌یاند

.

11:46 PM - 18/03/2018

بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم رایدەگەینێت،  رۆژانی دووشەممە و سێ شەممە 19_20/3/2018 جگە لە مووچەی وەزارەتی پەروەردە، مووچە كەس و كاری شەهیدان و ئەنفالكراون و زیندانیانی سیاسی،  لەگەڵ مووچەی مانگی 11/2017، ئەم وەزارەتانە دابەشدەكرێت.

یەكەم_ وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراون.

 

دووەم_. وەزارەتی ناوخۆ.

 

سێهەم_ وەزارەتی تەندروستی.

 

چوارەم_ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار

 

پێنجەم_وەزارەتی دارایی و ئابووری

 

 

تێبینی:.

 

1_ رۆژی سێ شەممە سەرەڕای ئەوەی پشوی فەرمیە، بەڵام دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبێت.

 

2_ دوای پشوی جەژنی نەورۆز مووچەی سەرجەم وەزارەتەكانی تریش دابەشدەكرێت.

 

بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و پەیوەندییەكان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە