کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بانكەكانی عیراق 14 ترلیۆن دینار قەزری خانووبەرەیان داوەتە هاوڵاتیان

.

06:13 PM - 18/03/2018




 بانكە حكومی‌و ئەهلییەكانی عیراق لەماوەی 2 ساڵی رابردوودا 14 ترلیۆن دینار قەزری خانووبەرەیان داوەتە هاوڵاتیان.
سەرچاوەیەكی حكومی ئاشكرایكردووە، لەماوەی ساڵانی 2016‌و 2017 قەرزی خانوو شوێنی نیشتەجێكردن لەئەولەوەیەتی كارەكانی بانكە حكومی‌و ئەهلییەكانی عیراق بووە، چونكە عیراق بەگشتی پێویستی بەشوێنی نیشتەجێكردن‌و ئاوەدانكردنەوە هەیە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، بەمەبەستی درووستكردنی خانوو شوێنی نیشتەجێكردن لەساڵی 2016دا بڕی 8 ترلیۆن دینارو لەساڵی 2017شدا بڕی 6 ترلیۆن‌و 400 ملیار دینار قەرز لەلایەن بانكەكانی عیراقەوە دراوەتە هاوڵاتیان‌و رێژەی پێدانی قەرزەكەو گێڕانەوەی لەبانكێكەوە بۆ بانكێكی تر جیاواوی هەبووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە