کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەنفیكا بەرامبەر بە نیویۆرك رێد بۆڵز شكستی هێنا

.

02:45 PM - 27/07/2015

یاریەكانی جامی نێودەوڵەتی دۆستانەی پاڵەوانەكان بەردەوامیان هەیە و لە یاریەكانی كۆمەڵەی ئەمریكاشدا یانەی بەنفیكای پورتوگالی رووبەرووی یانەی نیویۆرك رێد بۆڵزی ئەمریكی بۆوە  سەرەرای ئەوەی لە سەرەتای یاریەكەوە یاریزانانی یانەی بەنفیكا بە ئاستێكی بەرزەوە دەركەوتن و توانیشیان لە دەقیقەی 7 دا گۆڵی پێشكەوتنی خۆیان لە رێگەی لویس میگێڵ ئەلفۆنسۆوە تۆمار بكەن  بەڵام دوای ئەو گۆڵە یاریزانانی یانەی نیویۆرك رێد بۆڵز جڵەوی یاریەكەیان گرتە دەست و لە دەقیقەی 33 شدا گۆڵی یەكەم و یەكسان بوونی خۆیان لە رێگەی برادلی رایت فیلپسەوە تۆمار كرد و گێمی یەكەمیش هەر بەو ئەنجامە كۆتایی پێهات  لە گێمی دووەمدا یاریزانانی یانە پورتوگالیەكە نەیانتوانی بە ئاستی راستەقینەی خۆیانەوە دەربكەون و هەر بەو هۆیەشەوە یاریزانانی یانە ئەمریكیەكە توانیان كۆنترۆڵی نێو یاریگا بكەن و لە دەقیقەی 56 یشدا گۆڵی دووەمی خۆیان لە رێگەی مایك گریلاوە تۆمار بكەن  لە كۆتایشدا یانەی بەنفیكا یاریەكەی بە 2 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك بە یانەی نیویۆرك رێد بۆڵز دۆراند .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە