کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

3 وەزارەتی دیكە مووچەی مانگی ئایار وەردەگرن

.

12:59 PM - 26/07/2015

 پێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم بۆ دوو رۆژی داهاتوو 3 وەزارەتی دیكەی حكومەت مووچەی مانگی ئایار وەردەگرن و هێشتاش رۆژی دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی پەروەردە دیاری نەكراوە.
 بەپێی راگەیندراوەكەی وەزارەتی دارایی بۆ رۆژی دوو شەممەی ئەم هەفتەیە مووچەی هەریەك لە وەزارەتەكانی كارەباو كشتوكاڵ دابەش دەكرێت و بەپێی راگەینرداوێكە پێشتریشیان بریارە سبەینێ‌ دەست بە دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی تەنەدروستی بكرێت.
هەرچەندە بریاریش بوو پێش هاتنی جەزنی رەمەزان مووچەی مانگی ئایاری وەزارەتەكان دابەش بكرێت بەڵام پرۆسەكە پاش دابەشكردنی مووچەی چەند وەزارەتێك بۆ دوای پشوەكانی جەژن دواخراو هێشتاش وادەی دابەشكردنی مووچەی چەند وەزارەتێكی دیكە رانەگەیەندراوە كە ئەوەش وادەكات فەرمانبەرانی هەرێم بە 3 مانگ جارێك مووچەیەك وەربگرن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە