.
08:53 PM - 22/02/2018
ئێوارەی ئەمڕۆ (22/2/2018) مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی، بەئامادەبوونی هیوا حەمید، لێپرسراوی رێكخراوە ئێن جی ئۆكان، پێشوازی لەڕێكخراوی ئاییندەی لاوان كرد.
لەدیدارێكیشدا، لیژنەی بەڕێوەبردنی ئاییندەی لاوان، لەبارەی دامەزراندنو ئامانجی رێكخراوەكەیانەوەو چۆنێتی خزمەتكردنی لاوان رونكردنەوەیان پێویستیان خستەڕوو، هاوكات پرۆژەو كارو چالاكییەكانیان، لەناوچە جیاجیاكانی كوردستان، بەداتاو زانیاری پێشكەشی لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی كردو هەروەك ئاماژەشیان بەو لەمپەرو بەربەستانە كرد، كە رووبەڕوویان بۆتەوە.
لەلایەن خۆشییەوە، مەلا بەختیار، خۆشحاڵی نیشاندا، كە رێكخراوی ئاییندەی لاوان، رێكخراوێكی خزمەتگوزارییەو بەتایبەتر بەمایەی خۆشحاڵیزانی كە هەم چالاكنو رێژەیەكی بەرچاو ئەندامیان هەیە، هەم كە لەناو دەستەی بەڕێوەبردندا، زۆرینەی ئەندامانی خانمان هەیەو ئەمەشی بەگرنگ بۆ رۆڵو ئامادەیی ژنانو كچان ناوبردو وتی: هەموو ئەوانە وا دەكات، ئێوە ئەزمونێك بن، لەو ئەزمونانەی رێكخراوێك كە بۆ خزمەتو خەمخۆری، بۆ چارەسەركردنی كێشەی تاكو خێزان دامەزراوەو تەئكیدیشی كردەوە: ئەگەر پرۆژەتان هەبێتو خەمی بخۆن، پەرۆشی بەدیهێنانو جێبەجێكردنی بن، بێگومان دەگەنە ئەنجام.
لەو بڕوایشەوە، ئاماژەی بۆ ئاییندەی لاوان كردو بەخاوەنی خەونو خەیاڵە جوانەكان ناوبردو وتی: ئێوە وەك رێكخراوەكەتان بۆ ئاییندەیەكی بەدینەهاتوو، سەبارەت بەتاك، بەكۆمەڵو ئامانجەكانی رێكخراوەكەتان، خەباتدەكەنو رایگەیاند: هەركۆمەڵێك نەتوانێ لاوانی خزمەتبكاتو ئاییندەیەكی جوان نیشانی لاوەكانی بدات، بێگومان ئەو كۆمەڵە ناتوانێ كۆمەڵێكی زیندوو بێتو ناشتوانی لەناز بازنەی شارستانییەتدا هەڵبسوڕێت. بۆیە هەر میللەتو كۆمەڵێك بیەوێ لەناو بازنەی شارستانییەتدا بێت، چونكە لەناو بازنە بوونو كاریگەر بوون، تەنها بەخەمخواردنی لاوان دەبێتو لەو دیدەشەوە دوو تێڕانینو تێگەیشتنی بۆ لاوان لێكدایەوەو تیایدا بەلێكدانەوەی هەلومەرجو دۆخی وڵاتانی عەرەبی، بەتایبەت لەدوای راپەڕینەكانی بەهاری عەرەبی، ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، كە لاوان نەیانتوانی ئەو پەیامە مێژوییە بەدیبهێنێت، كە ناوی پەیامی گۆڕانكاری بوو لەوڵاتانی عەرەبیو گۆڕانكاری گەورە لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستداو هیچ پرۆژەیەكی دیموكراسیش لەسەر دەستی ئەو راپەڕینانە كە لەسەرەتاوە لاوان پیشەنگی بوون، نەهێنرایەدیو نەشتوانرا ئامانجە ستراتیجییەكان بەدیبهێنن.
لەبەشیكی تری دیدارەكەیدا، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی، پاشئەوەی ئەركو لێپرسراوێتی لاوانی قۆناغ بەقۆناغ لێكدایەو رەهەندەكانی تێكۆشانی خوێندەوەو ئومێدیشخواست، كە رێكخراوەكە بە پرۆژەو تێكۆشانی جدی، لەبەدیهێنانی ئامانجەكانیان بۆ ئاییندەیەكی باشتر بۆ لاوانی كوردستان بەردەوامبنو جەختیكردەوە: پێویستە خۆتان پێبگەیەنن، بەردەوامبنو بەخوێندنەوە، عەقڵتان پەروەردە بكەنو راشیگەیاند: خزمەتكردنی خەڵكی ئاسودەییەكی گەورەیە. هەروەك چۆن هەر پرۆسەیەكی دیموكراسی، هەر پرۆژەیەك كە لەپێناو بەدیهێنانی ئامانجە نەتەوەییو دیموكراسیدا بێت، پێویستی بەهۆشیارییەكی گەورە هەیە، بۆیە نە بۆ ئێستا و نە لەداهاتووشدا، كە دەكەوینە بەردەم تاقیكردنەوەی جیاواز جیاواز، خۆتان دوامەخەنو لەلێپرسراوێتی و راپەڕاندنی ئەركەكانتان، بەردەوامبنو كۆڵمەدەن.
هاوكات لەپێناو بەردەوامو سەركەوتنی رێكخراوەكەیانو ئاییندەیەكی باشتر بۆ لاوان، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی، تەئكیدی لەپشتیوانیكردنیان كردەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە