کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە هێرشێكی چەكداریدا بۆ سەر كڵێسایەك لە باشووری ڕوسیا 4 كەس كوژران

.

08:54 PM - 18/02/2018



ئاژانسی تاسی ڕوسیا بڵاویكردەوە لە هێرشێكی چەكداریدا بۆ سەر كڵێسایەكی شارۆچكەی كیزلیار لە باشووری ڕوسیا 4 كەس كوژراون و 4 ی تریش بریندار بوون.
پۆلیسی ئەو وڵاتە ڕوونی كردەوە هێرشەكە لە لایەن پیاوێك و هاوسەرەكەیەوە ئەنجامدراوە و لە لایەن هێزەكانی پۆلیسەوە دەستگیر كراون. لە فەڕەنساش بەهۆی تێكشكانی فڕۆكەیەكەوە 3 كەس گیانیان لە دەستدا. دەزگاكانی ڕاگەیاندنی فەڕەنسا بڵاویان كردەوە بەهۆی تێك شكانی فڕۆكەیەكی گەشتیاری لە ناوچە شاخاویەكانی هەرێمی جۆرای ڕۆژهەڵاتی فەڕەنسا 3 كەس گیانیان لە دەستداوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە