کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سلێمانی ... هاوڵاتییەك كۆتایی بەژیانی خۆیهێنا

.

09:34 AM - 18/02/2018

بەیانی ئەمڕۆ 18-2-2018 ، لە گەڕەكی سێتوان لە شاری سلێمانی هاوڵاتییەكی تەمەن 50 كۆتایی بەژیانی خۆیهێنا.

دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادوەری لە شاری سلێمانی كراو بە پێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكانیش ئەو هاوڵاتییە نەخۆشی دەرونی هەبووەو بە پەت كۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە .

هاوڵاتییەكە ناوی ( ك ، ك ،ع ) لەدایكبووی 1968 ەو لە ئێستاشدا پەراوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕوداوەكە كراوەتەوە .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان 

 

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە