کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لیستەرسیتی لە شیفیڵد یونایتد بردەوە و گەیشتە قۆناغی چارەكی كۆتایی جامی یەكێتی ئینگلتەرا

.

02:02 PM - 17/02/2018

شەوی رابردوو ركابەرییەكانی قۆناغی شانزەی جامی یەكێتی ئینگلتەرا دەستیانپێكرد، لە یەكەم رووبەرووبوونەوەی ئەو قۆناغەشدا، یانەی لیستەرسیتی لە یاریگای كینگ پاوەر ستادیۆم میوانداری یانەی شیفیڵد یونایتدی كرد، لە گێمی یەكەمی یاریەكەدا هیچ لایەك لە هەژاندنی تۆری گۆڵی یەكتر سەركەوتوو نەبوون و ئەو گێمەش بە بێ گۆڵ تەواو بوو، لە گێمی دووەمدا یاریزانانی یانەی خاوەن یاریگا باشتر دەركەوتن و دوای هەوڵێكی زۆریش، سەرەنجام لە دەقیقەی 66 دا جەیمی ڤاردی گۆڵی پێشكەوتنی یانەكەی تۆماركرد، هەرچەندە دوای ئەو گۆڵە یاریزانانی هەردوو یانە ئاستێكی بەرزتریان پێشكەشكرد، بەڵام ئەنجامی یاریەكە هیچ گۆرانكارییەكی بەسەردا نەهات و یاریەكە بە گۆڵێكی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی یانەی لیستەر كۆتایی پێهات، بەو بردنەوەیەش یانەی لیستەرسیتی بلیتێكی قۆناغی چارەكی كۆتایی جامەكەی مسۆگەر كرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە