کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پەرلەمانتارانی كورد رێگرییان لە خوێندنەوەی پرۆژەی بودجە كرد

.

05:28 PM - 13/02/2018



نوێنەرانی كورد رێگری دەكەن لەبەڕێوەچوونی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق.
بەختیار شاوەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەگەلی كوردستانی راگەیاند بڕیاربوو دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسای بودجە بەڕێوەبچێت، بەڵام وەك نوێنەرانی كورد بایكۆتی دانیشتەكەمان كرد و بەهۆیەوە نەتوانرا ڕێژەی یاسایی تەواو بكرێت و دانیشتەكە بۆ ماوەیەك دواخرا. وتیشی: لایەنە عیراقیەكان هەوڵی تەواو كردنی ڕێژەی یاسایی دەدەن، بەڵام وەك كورد ڕێگە نادەن بەبێ ڕەزامەندی كورد دانیشتەكە بەڕێوەبچێت و خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاساكە بكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە