.
01:51 PM - 22/01/2018
لە یارییەكی تری قۆناغی كۆمەڵەكانی ئێن بی ئەی تیپی لۆس ئەنجلس لەیكەرز رووبەرووی تیپی نیویۆرك نێكس بۆوە لە چارەكی یەكەمدا یاریەكە ئاستێكی بەرزی بەخۆوە بینی و سەرەنجام تیپی لۆس ئەنجلس بە 30 خاڵ بەرامبەر بە 29 خاڵ بردنەوەیان تۆمار كرد لە چارەكی دووەمیشدا یاریزانانی تیپی لۆس ئەنجلس باشتر دەركەوتن و ئەو چارەكەشیان بە 37 خاڵ بەرامبەر بە 34 خاڵ بردەوە لە چارەكی سێیەمیشدا یاریزانانی تیپی لۆس ئەنجلس لەسەر پێشكەش كردنی ئاستە بەرزەكەیان بەردەوام بوون و لەو چارەكەشدا تیپی میوانیان بە 30 خاڵ بەرامبەر بە 26 خاڵ دووچاری شكست كرد لە دوا چارەكی یاریەكەشدا یاریزانانی تیپی لۆس ئەنجلس بە ئاستێكی بەرز ترەوە دەركەوتن و ئەو چارەكەشیان بە 30 خاڵ بەرامبەر بە 18 خاڵ لە بەرژەوەندی خۆیان یەكلایی كردەوە لە كۆتایشدا تیپی لۆس ئەنجلس لەیكەرز بە جیاوازی 20 خاڵ و بە ئەنجامی 127 خاڵ بەرامبەر بە 107 خاڵ تیپی نیویۆرك نێكسی دووچاری شكست كرد.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە