کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەرگری شارستانی موسڵ: دوو هەزار و 585 لاشە لەژێر داروبەردی رووخاوی شارەكەدا دەرهێنراوەتەوە

.

09:51 PM - 12/01/2018

بەرگری شارستانی موسڵ رایگەیاند: دوو هەزار و 585 تەرم لەژێر داروبەردی رووخاوی شارەكەدا دەرهێندراونەتەوە.
عەمید محەمەد جەواری بەڕێوەبەری پۆلیسی بەرگری شارستانی موسڵ رایگەیاند: تیمەكانی سەر بەرگری شارستانی موسڵ كاری گەڕان و دەرهێنانەوەی تەرمی قوربانیانی ژێر داروبەردی رووخاوی شارەكەیان تەواوكردووە و تا ئێستا دوو هەزار و 585 تەرمیان دەرهێناوەتەوە كە لە نێویاندا ژن و مناڵیشی تیادابووە, عەمید محەمەد جەواری راشیگەیاند: تەواوی ئەو قوربانیانە دەرهێنراونەتەوە كە لەلایەن خێزان و نزیكەكانیانەوە زانیاریان پێداوین لە رۆژئاوای موسڵ و بەو شێوەیە كۆتایی بەو پرۆسەیە هاتووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە