کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەرشەلۆنە گۆڵبارانی سێڵتافیگۆی كرد و گەیشتە قۆناغی چارەكی كۆتایی جامی شای ئیسپانیا

.

05:02 PM - 12/01/2018

 یاریەكانی گەرانەوەی قۆناغی 16ی جامی شای ئیسپانیا كۆتاییان هات و یانەی بەرشەلۆنەش بە بردنەوەیەكی گەورە خۆی گەیاندە قۆناغی چارەكی كۆتایی، لە میانی یاریەكانی گەرانەوەی قۆناغی 16 ی جامی شای ئیسپانیا یانەی بەرشەلۆنە لەنێو یاریگای كامپ نو میوانداری یانەی سێڵتافیگۆی كرد، لە یاری چوونی نێو یاریگای پالایدۆس هەردوو یانە بە گۆڵێك یەكسان بوون، بەڵام لە یاری گەرانەوە بەرشەلۆنە بەسەركردایەتی میسی زۆر بە بەهێزی دەستیان بە یاری كرد و یاریزانانی بلوگرانا 13 دەقیقە بواریان بە یانەی میواندا و لیۆنیڵ میسی دەرگای گۆڵ تۆماركردنی كردەوە و گۆڵی یەكەمی تۆماركرد، دوای تەنها 2 دەقیقە لەو گۆڵە میسی لە بەرچاوی فیلیپ كۆتینهۆی یاریزانی نوێی یانەكە واژۆی لەسەر گۆڵی دووەمیش كرد، دواتر و لە دەقیقەی 28 دا جۆردی ئالبا بە تۆماركردنی گۆڵێك یانەكەی كردە خاوەن گۆڵی سێیەم، 3 دەقیقە دوای ئەو گۆڵە لویس سوارێز تۆڕی گۆڵی یانەی میوانی هەژاند و گۆڵی چوارەمی تۆماركرد و لە گێمی یەكەم بەو 4 گۆڵەی یانەكەی هەڵگری نازناو كۆتایی هات، لە گێمی دووەمیشدا فشارەكارەنی میسی و هاوریكانی بۆ سەر گۆڵی یانەی میوان بەردەوام بوو و دوای چەند هێرشێكی یەك لە دوای یەك و لە دەقیقەی 87 ئیڤان راكیتیچ كۆتایی بە كەرنەڤاڵی گۆڵەكانی یانەكەی هێنا و بەلێدانی سەر گۆڵی پێنجەمی تۆماركرد، لە كۆتایدا یانەی بەرشەلۆنە بە 5 گۆڵی بێ بەرامبەر یاریەكەی بەسودی خۆی یەكلاییكردەوە و بلیتێكی قۆناغی چارەكی كۆتایی دەستەبەر كرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە