کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مۆدریچ وەك باشترین یاریزانی یاری نێوان جەزیرە و ریاڵ مەدرید دیاریكرا

.

03:48 PM - 14/12/2017

 لۆكا مۆدریچی كرواتی و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید خەڵاتی باشترین یاریزانی یاری نێوان یانەكە لەبەرامبەر جەزیرە بەدەستهێنا لەقۆناغی پێش كۆتایی مۆندیالی یانەكان، لەو یاریەی كە بەبردنەوەی یانەكەی پاڵەوانی ئەوروپا بە 2 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك كۆتایی هات مۆدریچ ئاستێكی زۆر باش و بەرزی پێشكەش كرد و هاوكار بوو بۆ تۆمار كردنی گۆڵی یەكەمی یانەكەی كە رۆناڵدۆ تۆماری كرد، دوای وەرگرتنی خەڵاتەكەش مۆدریچ ستایشی ئاستی یانەی بەرامبەری كرد و هیوای خواست بتوانن بەجامی پاڵەوانیـتی یەكەوە بگەرێنەوە و یاری كۆتایشی لەبەرامبەر گریمیۆی بەرازیلی بەقورس وەسف كرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە