کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مووچەی پێشمەرگە كەمدەكرێتەوە ، بڕیارەكەش لەم مانگەوە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە

.

06:04 PM - 13/12/2017



 (فەریق جەبار یاوەر) ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، بەبڕیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان مووچەی پێشمەرگە بەڕێژەی لەسەدا 38 پۆینت یەك كەمدەكرێتەوە‌و بڕیارەكەش لەم مانگەوە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
(جەبار یاوەر) لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵی گەلی كوردستان راشیگەیاند، وەزارەتی دارایی بەڕێژەی لەسەدا 38 پۆینت یەك مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە‌و هێزەكانی 70‌و 80ی كەمكردۆتەوەو ئێمەش سەرقاڵی دانانی بەرنامەیەكین بۆ ئەوەی كەمكردنەوەكە بەپێی پلە‌و مووچە ڕێكبخەین، واتە هەتاوەكو پێشمەرگەیەك پلەی بەرزتر بێت، ڕێژەی لێبڕینەكەش بەرزتر دەبێتەوە‌و كەمترین ڕێژەش لە مووچەی ئەو پێشمەرگانە دەبڕدرێت كە مووچەیان كەمە.
 ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەشكرد، بڕیاری كەمكردنەوەی مووچەی هێزەكانی پێشمەرگە لەم مانگەوە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، واتە لەم مانگەوە مووچەی پێشمەرگە كەمدەكرێتەوە.
 بەوتەی بەرپرسانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە ئێستادا داهاتی مانگانەی فرۆشتنی نەوت تەنها 400 ملیار دینارە‌و بەشی مووچە ناكات‌و ناتوانن مانگانە‌و لەكاتی خۆیدا مووچە دابەش بكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە