کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نووسینگەی لاهور شێخ جەنگی كەس و كاری پێشمەرگەیەكی كۆچكردوو بەسەر دەكاتەوە

.

07:46 PM - 12/12/2017



 ستافی نوسینگەی لاهور شیخ جەنگی كەسوكاری ئەو پیشمەرگەیە بەسەر دەكاتەوە كە لە ماوەی رابردوودا بە هۆًی نەداریەوە كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
لە سەردانێكیدا بە مەبەستی گەیاندنی هاوخەمی و دەبرینی پاڵپشتی و دەستگیرۆیی بنەماڵەكەیان, كاروان عەلی شامار بە نوینەرایەتی نوسینگەی  لاهور شیخ جەنگی ،لە شارۆچكەی تاسلوجە خانەوادەی سەمەد ئەسعدی پیشمەرگەیان  بەسەر كردەووە كە لە 10 ئەم مانگە  بەهۆی خراپی باری داراییەوە لە ماڵەكەی خویدا  كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

كاروان عەلی شامار لەو بەسەر كردنەوەیەدا رایگەیاند, خێزان و منداڵە جێماوەكانی  سەمەد ئەسعەدی كۆچكردوو لە باردۆًخیكی دارایی خراپدان و ئەو شوێنەی ژیانی تیدا بەسەر دەبەن خانووی كرێًیەو توانای دابین كردنی كرێكەیان نیە ،هەر بۆیە لە دەرئەنجامی هەوڵًەكانی لاهور شیخ جەنگی  و نوسینگەكەی توانیمان لە لایەن شارەوانی تاسلوجەوە پارچەیەك زەوی بۆ ئەم خێزانە دابین بكەین و هەروەك  بە ئەركی یەكیتی دەزانین كە ئاوری زیاتر لە خێزانی سەمەد ئەسعەد بداتەوە كە برای 2 شەهیدی قارەمانی یەكێتیە.

TkGc-W4rIV0

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە