کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بومەلەرزەیەك بەگوڕی 4 پۆینت یەك پلەی رێختەر باشووری خۆرئاوای ئێرانی هەژاند.

.

10:48 AM - 20/11/2017

بەپێی زانیاری ئاژانسەكانی هەواڵی ئێران سەعات 6 و 47 دەقیقەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەك بەگوڕی 4 پۆینت یەك چەند ناوچەیەكی پارێزگای خووزستانی باشووری خۆرئاوای ئێرانی هەژاندووە، كە یەكێكە لەپارێزگا هاوسنوورییەكانی عیراق و زۆرینە دانیشتوانی عەرەب نشینن و تائێستا ئاماری زیانەكانی بومەلەرزەكە ئاشكرا نەكراوە، بەپێی زانیارییەكانی دەزگای جیۆفیزیایی زانكۆی تاران ناوەندی بومەلەرزەكە بەقوڵی 40 كیلۆ مەتر لەناوچە (سالند)ی سەربەپارێزگاكە تۆمار كراوە.
لە رابردوودا بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7 پۆینت 3 پلەی رێختەر ناوچەكانی نێوان رۆژهەڵات و باشووری كوردستانی هەژاند و بەو هۆیەوە سەدان هاوڵاتی لەكرماشان و قەسری شیرین و دەربەندیخان گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەكی زۆر هاوڵاتیش بێ ماڵ و حاڵ بوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە