کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

چەكدارانی داعش بەرەو ئەفغانستان هەڵدێن

.

01:42 PM - 19/11/2017

چەكدارانی داعش بەرەو ئەفغانستان هەڵدێن و بەنیازن لەو وڵاتە خۆیان رێكبخەنەوە.لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ سایتی دەنگی ئەمریكا (حەمدوڵڵا موحیب) باڵیۆزی ئەفغانستان لە ئەمریكا رایگەیاند دوای شكستەكانیان لە سوریا و عێراق , چەكدارانی گرووپی تیرۆریستی داعش روویان لە ئەفغانستان كردووە و بەرەو ئەو وڵاتە هەڵدێن , وتیشی پێشبینی دەكرێت نزیكەی 3 هەزار چەكداری بیانی داعش لە ئەفغانستان بوونیان هەبێت كە زۆربەیان خەڵكی پاكستان و ئۆزبەكستانن و ژمارەشیان رۆژبەرۆژ زیادتر دەبێت.(موحیب) ئاماژەی بەوەشكرد بەپێی ئەو زانیاریانەی لەبەردەستدایە ژمارەیەك لە چەكدارەكانی تاڵیبان لە هەوڵی ئەوەدان پەیوەندی بە ریزەكانی داعش لە ئەفغانستان بكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە