.
12:38 PM - 18/11/2017
لە میانی یاری دەستپێكی هەفتەی دوانزەیەمی خولی یانەكانی ئەڵمانیا بوروسیادۆرتمۆند لە یاریگای مارسیدیس بێنز ئارێنا بووە میوانی شتوتگارت دوای تەنها 5 دەقیقە لە دەستپێكی یاریەكە چادراك ئەكۆلۆ توانی گۆڵی پێشكەوتنی یانەی شتوتگارت تۆمار بكات دوای ئەو گۆڵەش یاریزانانی یانەی دۆرتمۆند فشارێكی زۆریان خستە سەر گۆڵی یانەی خاوەن یاریگا تا لە دەقیقەی 3 كاتی زیادكراوی گێمی یەكەمی یاریەكەدا ئەنجامەكەیان لە رێگەی ماكسیملیان فیلیپەوە یەكسان كردەوە و ئەو گێمەش بە گۆڵێك بۆ هەردوولا كۆتایی پێهات لە سەرەتای گێمی دووەمدا یاریەكە ئاست بەرزیەكی زیاتری بەخۆوە بینی و یاریزانانی یانەی شتوتگارتیش دەست پێش خەربوون ئەویش دوای ئەوەی لە دەقیقەی 51 دا جۆسیپ بریكالۆ گۆڵی دووەم و پێشكەوتنی یانەكەی تۆمار كرد هەرچەندە دوای ئەو گۆڵەی یانەی خاوەن یاریگا یاریزانانی دۆرتمۆند هەموو هەوڵێكی خۆیان خستە كار ئەنجامەكە یەكسان بكەنەوە بەڵام سەركەوتوو نەبوون و لە كۆتاییشدا یاریەكەیان بە گۆڵێك بەرامبەر بە 2 گۆڵ بە یانەی شتوتگارت دۆراند بەوەش یانەی دۆرتمۆند بۆ پێنجەم یاری لەسەر یەك لە خولەكەدا نەیتوانی بردنەوە تۆمار بكات و دووچاری سێیەم شكستی یەك لە دوا یەك بۆوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە