کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

توركیاو عیراق لەسەر دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی كەركوك كۆدەبنەوە

.

09:26 PM - 16/11/2017

ئەمرۆ دوو وەفدی باڵا لە كۆمپانیای بەبازاركردنی نەوتی عیراق (سۆمۆ)و وەفدێكی وەزارەتی ووزەی توركیا لە شاری بەغدا كۆبونەوەو  كۆبونەوكەشیان تایبەت بوو بە گەشەپێدانی پەیوەندیەكانی نێوان هەردوو ووڵات لەبەواری نەوت و گازی سروشتی و چۆنیەتی دەستپێكردنەوەی پرۆسەی هەناردەكردنی نەوتی  كێڵگەكانی كەركوك بۆ بەندرەی جەیهان كە لەئێستادا راگیراوە.
لەوبارەیەشەوە  ( عاصم جیهاد) وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاند: لە كۆبونەوەكەدا چەند مەلەفێكی پەیوەست بە نەوت و پەیوەندیە هاوبەشەكانی نێوان هەردوو وڵات باسیان لێوەكراوە كە لە پێشەوەیاندا دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی كەركوك و چارەسەركردنی ئەو كێشەو گرفتە تەكنیكی و كارگێریانەبووە  كە بۆ ئەو پرۆسەیە هاتونەتەپێش.
وتیشی: لە كۆتایی كۆبونەوەكەدا هەردوولا رێككەوتون لەسەر ئەوەی دانیشتن و گفتوگۆكانی نێوانیان درێژەی هەبێت و بە هاوبەشی لە كۆبونەوەیەكی دیكەدا كە لە توركیا ئەنجام دەدرێت چارەسەر بكرێن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە