کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پێش جەژن مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان دابەش دەكرێت ؟

.

11:32 AM - 13/07/2015

وەزارەتی‌ دارایی‌و ئابوری‌‌ هەرێمی‌ كوردستان ئاشكرای دەكات، ناتوانن پێش جەژن موچەی سەرجەم وەزارەتەكان دابەش بكەن، پێش جەژن مووچەی چەند وەزارەتێك دەدرێت.
وەزارەتی‌ دارایی ‌و ئابوری‌‌ هەرێمی‌ كوردستان ئاشكرای كردووە، بەهۆی ئەوەی پارەی نەوتی فرۆشراوی هەرێم لە بانكەكانی توركیایە و لەماوەی ئەم هەفتەیەدا هێنانەوە و گۆڕینی بە دینار ئاسان نییە، بۆیە ناتوانن موچەی سەرجەم وەزارەتەكان دابەش بكەن.
وەزارەتی دارایی ئەوەشی راگەیاندووە: پێش جەژن تەنها موچەی وەزارەتی‌ ناوخۆ و كەسوكاری‌ شەهیدان و وەزارەتی‌ تەندروستی‌ و ئەنجومەنی‌ ئاسایش دابەشدەكرێت‌و پرۆسەكەش تا ڕۆژی پێنجشەممە بەردەوام دەبێت، بەوپێیەش دابەشكردنی مووچەی زۆرینەی وەزارەتەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەوێتە دوای جەژن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە