کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆسرەت رەسوڵ عەلی لەگەڵ فەرماندەكانی هێزی پێشمەرگە لە كەركووك كۆدەبێتەوە

.

02:47 PM - 19/09/2017

نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەممە 19/9/2017 لە شاری كەركوك كۆسرەت رەسوڵ عەلی لەگەڵ لێپرسراوی میحوەر و فەرماندەكانی هێزی پێشمەرگە لە سنووری كەركووك كۆبۆوە.
لە كۆبوونەوەكەدا كە هەریەك لە د. نەجمەدین كەریم پارێزگاری كەركووك و ئاسۆ مامەند لێپرسراوی مەڵبەندی كەركوك و شێخ جەعفەر مستەفا فەرماندەی هێزەكانی حەفتاو د. كەمال كەركووكی ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ئامادەی بوون، گفتوگۆكرا لەبارەی دوایین هەنگاوەكانی جەنگی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و رەوشی سەنگەرەكانی پێشمەرگە لەسنوورەكەو قۆناغەكانی ئەنجامدانی ریفراندۆم لەناوچەكەو مەترسی و ئەگەرەكانی بەردەم ئەم پرۆسەیە.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا كۆسرەت رەسوڵ عەلی گشتی وتارێكی پێشكەشی ئامادەبووان كردو رایگەیاند: كە جەنگی دژ بەتیرۆرستانی داعش باشترین و جوانترین رووی قارەمانێتی و كۆڵنەدەری هێزی پێشمەرگەی نیشانی هەموو جیهان دا و بۆ هەموو دنیای سەلماند كە ئەوە گەلی كوردە بەبێ هیچ جیاوازییەك بەرگری لەئازادی و دیموكراسی دەكاو دژی تیرۆریستان دەوەستێتەوە.
لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی باسی لەپرۆسەی ئەنجامدانی ریفراندۆم كردو رایگەیاند: كورد مافێكی رەوای خۆیەتی بەرێگای دیموكراسی و ئاشتیانە بەمافە رەواكانی بگات و ساڵەهای ساڵە خەبات بۆ سەربەخۆیی دەكات، بۆیە ئەركە لەسەر هەموومان ئەم دەرفەتە بقۆزینەوەو بە یەكدەنگی وەڵامی نەیارانمان بدەینەوە.
پەیوەست بە كەركوك و گرنگی ئەم شارە، كۆسرەت رەسوڵ وتی: مێژوو سەلماندوویەتی كەركوك كوردستانییە، بۆیە ئەمڕۆ دووپاتی دەكەینەوە كە كەركوك سەری كوردستانەو وەك بیلبیلەی چاومان دەیپارێزین.
لەبەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆی وردو جدی لەبارەی ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنەوەی حەویجە و چۆنیەتی بەشداریكردنی هێزەكان لەم پرۆسەیە كرد و هەموو كۆك بوون لەسەر ئەوەی كە دەبێ سەرجەم ناوچەكان لەژێر دەستی تیرۆرستان پاك بكرێنەوە.

3146111992017_AAB_0585.jpg

3646111992017_AAB_0595.jpg

4246111992017_AAB_0602.jpg

4846111992017_AAB_0610.jpg

5346111992017_AAB_0613.jpg

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە