کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

شەقامی بازنەیی كەركوك كرایەوە

.

08:53 AM - 14/09/2017

لەشاری كەركوك پڕۆژەیەكی گەورەی رێگاوبان كرایەوە كە درێژیەكەی 21 كیلۆمەترە‌و بڕی 75 ملیار دیناری تێچووە.
غازی عەبدوڵا بەڕێوەبەری رێگاوبانی كەركوك بەكەناڵی گەلی كوردستانی راگەیاند، پڕۆژەی شەقامی بازنەیی كەركوك كە پڕۆژەیەكی گەورە‌و ستراتیژی شارەكەیە، بە هەوڵی (د.نەجمەدین كەریم) پارێزگاری كەركوك تەواوكراوە‌و بڕی 75 ملیار دیناری تێچووە.
وتیشی: درێژی رێگاكە 21 كیلۆمەتر‌و نیوە‌و 24 مەتریش پانە، ئیتر لەمەودواش پێویست ناكات ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بێتە ناوشارەوە‌و دەتوانێت ئەو ڕێگایە بەكاربهێنێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە